له‌وه‌ته‌ی هه‌م
خاوه‌نی دوو نیشتیمانم
دلم بۆ دوو خاک لێ‌ئه‌داو
تاسه‌باری بینین‌یانم
یه‌کیان پێ ئه‌لێن پێرلاشێز
میوانداری خۆری پوشپه‌ر، ئارامگه‌ی جوانی خه‌رمانان
ئه‌وی تریشیان کوردستان
=====================================
به‌شداری هه‌یئه‌تێکی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نوروێژ له مه‌راسیمی یادی شه‌هیدان
هه‌یئه تێکی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران له و‌ڵاتی نوروێژ به‌شداری له پازده هه‌مین ساڵیادی شه‌هید بوونی رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی گه‌له‌که‌مان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران کاک دکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و هاورێیانی ،کاک فه‌تاحی عه‌بدولی ، کاک هوومایونی ئه‌رده‌ڵان و کاک نووری دێهکوردی به‌ده‌ستی ترۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه که له رێستوورانی میکونۆس شه‌هید کران کرد
ڕێوره‌سمه‌که له کاتژمێری 13 ی پاش نیوه‌رۆ له گۆرستانی پیر لاشێزی پاریس ده‌ستی پێ‌کرد . یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران چه‌پکه گوڵی وه‌فاداری بۆ رێز له گیانی پاکیان له‌سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان دانا گیانی پاکیان چه‌پکه گوڵی وه‌فاداری له سه‌ر گڵکۆی شه‌هیدان دانا. سڵاو له هه‌مووشه‌هیدانی کورد وکوردستان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان پێشه‌وا ، قاسملو شه‌ره‌فکه‌ندی.
یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران نوروێژ
تراکته‌کانی یادی ڕیبه‌ری شه‌هیدمان د. سادق و هاورێیانی
به بۆنه‌ی یادی شه‌هیدانی میکۆنۆس به ده‌ست خوێنمژانی ئاخوندی ئێران، له لایه‌ن حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانه‌وه، تراکت ناردراوه بۆ بڵاو کردنه‌وه.






